ئیمارات بۆ مه‌غرب: به‌پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئێران وڵاته‌كه‌تان سه‌قامگیر ده‌بێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات له ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "له‌گه‌ڵ شانشینی مه‌غرب ده‌وه‌ستینه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته".
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی مەغریب دەركردنی باڵوێزی ئێرانی لە وڵاتەكەی راگەیاند و دووپاتی كردەوە پەیوەندییەكانیان بەشێوەیەكی كۆتایی لەگەڵ ئێران دەپچڕێنن.
ناسر بوریتە وەزیری دەرەوەی مەغریب رایگەیاند شانشینی مەغریب پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران دەپچڕێنێت، ئەمەش بەهۆی هاوكاریكردنی بۆلیساریۆ لەلایەن حكوومەتی تارانەوە.
باسنيوز
