بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی ئێرانی هەژاند

 بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی ئێرانی هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سی‌سەختی لە باکووری یاسووج ناوەندی پارێزگای کوهگیلوویە و بوویر ئەحمەدی هەژاندووە و جیا لە برینداربوونی 30 کەس زیان و خسسارێکی زۆری مادیی بەدواوە بووە.



ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 5:2 بە پلەی ڕیشتەر کاتژمێر 8:38 خولەک یە ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/5/2 لە شاری سی‌سەخت لە ناوەندی شاری "دێنا" لە باکووری ڕۆژئاوای یاسووج ڕووی داوە.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران هەتا ئێستا 30 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوون و زیان و خسارەتێکی زۆر بە خانوو و بیناکان کەتووە
Top