وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سووریا ناكشێینه‌وه
جیم ماتییس، وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانیان له سووریا ده‌مێننه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكشێنه‌وه تا نه‌گه‌ن به ئاشتى، به‌دووریشی زانى گفتوگۆ له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى ئاشتى له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان، ئه‌سته‌م بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانى نزیك بوونه‌ته‌وه له سه‌ركه‌وتنى مێژوویی به‌سه‌ر ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، گوتیشی: "نامانه‌وێت له سووریا بكشێینه‌وه، له‌كاتێكدا شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت تێیدا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاوی به ستیڤان دی میستوورا، نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێی پرۆسه‌ى جنێڤ و چۆنێتى پێشكه‌شكردنى هاوكارى، بكه‌ن.
پێشتر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، باسى له‌وه كرد، كه به‌نیازه هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سووریا بكشێنێته‌وه، به‌ڵام دیپلۆماتكار و سیاسه‌تمه‌دار و فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكان، هۆشدارییان دا له‌وه‌ى، گه‌ر ئه‌مریكا له سووریا بكشێته‌وه، ئێران به‌ته‌واوه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گرێت.
باس‌نیوز
