دوو تەقینەوە دەزگای هەواڵگریی ئەفغانستان دەکەنە ئامانج

 دوو تەقینەوە دەزگای هەواڵگریی ئەفغانستان دەکەنە ئامانج
دوو تەقینەوە دەزگای هەواڵگریی ئەفغانستان لە شاری کابوڵی پایتەخت دەکەنە ئامانج و دەیان کەس بوونە قوربانی.



تەقینەوەکان سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 30/4/2018 لە بەردەم بارەگای سەرەکیی دەزگای هەواڵگریی ئەفغانستان لە کابوڵ روویان داوە و یەکێک لە تەقینەوەکان بەهۆی خۆکوژێکەوە بووە، کە لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە خۆی تەقاندووەتەوە.



هەروەک میدیا جیهانییەکان باسی دەکەن، تەقینەوەی یەکەم لەبەردەم دەروازەی دەزگاکەدا رووی داوە و دوای کۆبوونەوەی رۆژنامەنووسان و هاووڵاتییان لە شوێنی تەقینەوەکە، خۆکوژێکی دیکە چووەتە ناو خەڵکەکە و خۆی تەقاندووەتەوە.



وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەهۆی هەردوو تەقینەوەوە، 21 کەس گیانیان لەدەست داوە و 27 کەسی دیکەش بریندار بوون و ”هەموو قوربانییەکانیش هاووڵاتیی مەدەنی بوون“.




باسنیوز
Top