به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕه‌نگه ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بن ئاو بكه‌وێ
رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی تایبه‌ت به سروشت رای گه‌یاندووه له كۆتاییی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا ڕه‌نگه ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا به‌شێكی زۆری بكه‌وێته ژێر ئاوه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (Nature Nature Change)ی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەته‌وه، له‌سه‌ر ژێر ئاوكه‌وتنی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكی، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به هۆی گۆرانكاری له ئاوهه‌وا و دروستبوونی لافاوێك ره‌نگه به‌شی كه‌ناره‌وه‌كانی كالیفۆرۆنیای و ناوه‌راستی ویلایه‌ته‌كه بكه‌وێته ژێر ئاوه‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئەوەش خراوەتە ڕوو، كه پێشتر ئه‌م جۆره لافاوه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هاتووه وێرانكارییه‌كی زۆری به دواوه بووه ، توێژینه‌وه‌كه نووسیویه‌تی، كه له‌ساڵی 1862 لافاو به‌سه‌ر كالیفۆرنیا هات و 300 میللی له ویلایهتییهكه وێران كرد.
توێژینەوەکە ئاشکراشیکردووە، لە ئه‌گه‌ری ڕووداوی ئه‌و لافاوه‌دا ره‌نگه ئاستی ئاو 20 تا 30 پێ به‌رز ببێته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت كالیفۆرۆنیا زیانی یه‌ك تریلۆن دۆلاری به‌ركه‌وێ.
bas news-
