وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکەم سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات
ئێوارەی رۆژی شەممە 28/4/2018، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و لەلایەن عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
رۆژێک پێش سەردانەکەی بۆ سعودیە، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندبوو، کە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داهاتووی رێککەوتنی ناوەکیی وڵاتانی رۆژئاوا و ئێران دەبێت.
بڕیارە دوای سعودیە، مایک پۆمپیۆ، کە رۆژی 26/4/2018 وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکار بوو و سوێندی یاسایی خوارد، سەردانی ئیسرائیل و ئوردن بکات.
باسنيوز
