سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ردانی كۆریای باشووری كرد
كیم جونگ ئون ، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان، به پێ سه‌ردانی كۆریای باشووری كرد و له هێڵی سووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه په‌ڕییه‌وه، له‌لایه‌ن مون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشووره‌وه له‌سه‌ر سنوور پێشوازیی لێكرا.
شاندێكی باڵای كۆریای باكوور یاوه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئونن و دوای گه‌یشتنیان بۆ كۆریای باشوور، ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌ستی پێكرد.
چاودێران ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به سه‌ردان و دیدارێكی مێژووی ناوده‌هێنن چونكه له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو كۆریا له ساڵانی(1950-1953) ده‌بێته یه‌كه‌می سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ كۆریای باشوور.
باسنيوز
