ترەمپ: کیم جۆنگ ئون شایانی زۆرترین رێزە
رۆژی سێشەممە 24/4/2018، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ”بە زووترین کات“ لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور کۆ دەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە، دوورخستنەوەی مەترسییەکانی چەکی ناوکییی کۆریای باکوورو لەناوبردنیەتی.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەسایەتیی کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە، ”ئەو بەڕاستی کەسێکی کراوەیە و شایانی زۆرترین رێزە لێی بگیرێ“.
ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێک دایە، کە پێشتر هەڕەشەی لە کیم جۆنگ ئون دەکرد و بە نەیار و دوژمنێکی سەرسەختی یەکتر دادەنران.
باسنیوز
