ئێران: ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە، دەستبەجێ دەکشێینەوە
لە هەڤپەیڤینێکیدا لە نیویۆرک، محەممەد جەوادزەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە رێککەوتنەکە "وەک پێویست بەجێنەهێناوە"، ئێستاش هەڕەشەی سزادان لە چەند کۆمپانیایەک دەکات کە دەیانەوێت لەگەڵ ئێران کاربکەن.
جەوادزەریف راشیگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە رێککەوتنەکە بکشێتەوە، ئێرانیش "دەستبەجێ" لە دەکشێتەوە، ئەوەش نیشانەیەک دەبێ کە دەریدەخات ئەمریکا "وڵاتێکی جێگە متمانە نییە" و ناکرێت بۆ دانوستاندن پشتی پێببەسترێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە واشنتنە و پرسێکی سەرەکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ترەمپ رێککەوتنی ئەتۆمییە، کە فەرەنسا پشتگیریی پابەندبوون پێیەوە دەکات. لە بەرامبەردا ترەمپ دەڵێت، رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی ئێرانە؛ بۆیە یان دەبێ هەموار بکرێتەوە یان هەڵیدەوەشێنێتەوە.
رووداو -
