سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا وازی لە دەسەڵات هێنا
پاش ئەوەی کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا خەڵک لە شارەکانی ئەرمینیا بەهۆی قەیرانی ئابووریی و هەژاری لەڕادەبەدەر، هەروەها بوونی گەندەڵی و بەرتیلخۆری، ڕژانە سەرشەقامەکان و لە هەمبەر دەسەڵاتی "سێرژ ئازاتی سەرگسیان" ناڕەزایەتییان دەربڕی، سەرەنجام بە فەرمی ڕای گەیاند لە دەسەڵات دەکشێتەوە".
سەرگسیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام پیشانیان دا کە خەڵک لەگەڵ مانەوەی من لە دەسەڵاتدا نین، بۆیە ویستەکەیان دێنمە دی و دەکشێمەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، خەڵکی ناڕازی و دژبەرانی ڕژانەوە سەرشەقامەکان و بە دەربڕینی خۆشی و شادی پێشوازییان لەم بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کرد.
کۆماری ئەرمینیا کە پایتەختەکەی "ئیرەڤان"ە یەکێک لە وڵاتانی گەشتیاریی ناوچەکەیە کە لە باکوورەوە لەگەڵ جۆرجیا و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و لە باشووریشەوە لەگەڵ ئێران و نەخجەوان دراوسێیە.
باسنيوز
