کیم جۆنگ ئون سنووری وڵاتێک بە بە پیادە دەبڕێ

 کیم جۆنگ ئون سنووری وڵاتێک بە بە پیادە دەبڕێ
سەرۆکی کۆریای باکوور بە پیادە سنووری وڵاتێکی دراوسێی دەبڕێ و کۆبوونەوەیەکی مێژوویی ئەنجام دەدات.



نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی مۆن جی ئینی سەرۆکی ئەو وڵاتە و کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 27/4/2018 ئەنجام دەدرێت و لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی کۆبوونەوەکەش، کاتی نانخواردن و تەوقەکردنی هەردوو سەرۆکیش دیاری کراوە.



بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە ناوچەی بانمونجۆم لەسەر خاکی کۆریای باشوور ئەنجام دەدرێت و کیم جۆنگ ئونیش بە پیادە و لەژێر کۆنتڕۆلی توندی ئەمنی، سنووری نێوان هەردوو وڵات دەبڕێت و دەچێتە سەر خاکی کۆریای باشوور.



شاندی ئامادەکاریی کۆبوونەوەکە لە هەردوو وڵات، رێککەوتوون لەسەر پەخشکردنی راستەوخۆی کۆبوونەوەکە، کە یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەردوو بەشی نیمچە دوورگەی کۆریایە لە دوای شەڕی نێوانیان، کە لە ساڵی 1950 تا 1953 بەردەوام بوو.




باسنیوز
Top