ئه‌مه‌ریكا: دوای داعش‌یش هیچ بۆشاییه‌ك له سووریا جێناهێڵین
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیله‌یه‌وم، سولیڤان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان، له شاری تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا گوتی: "تا ئێستاش به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی تێكیده‌شكێنین و له‌ناوی ده‌به‌ین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی و هێزه ناوچه‌ییه‌كان له سووریا، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌قامگیركردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنران، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بكرێت.
گوتیشی: "هیچ بۆشاییه‌ك جێناهێڵین كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بتوانن بیقۆزنه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریبهێنن".
جۆن سولیڤان، داوای له رووسیاش كرد، هاوبه‌شێكی بنیاتنه‌ر بێت له سوریا و به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌وت وڵاته زلهێزه‌كه ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت مۆسكۆ كۆتایی به رێگری و كۆسپه‌كانی بهێنێت له به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانی سووریا و پێویسته پابه‌ندی خۆیان به‌رامبه‌ر بڕیاری 2401ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێبكات و گوشار بخاته سه‌ر ئه‌سه‌دیش بچێته ژێر پابه‌ندییه‌كانی هه‌مان بڕیار.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به كشاندنه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد له سووریا، به‌ڵام به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی كۆشكی سپی بێت، تا ئیستاش هیچ بڕیارێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاته به نیازه هێزه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له سووریا بهێڵێته‌وه.
K24
