داواکاری پێشووی تاران دەستگیر کرا

 داواکاری پێشووی تاران دەستگیر کرا
بەپێی ڕاپۆرتی هەندێ سەرچاوە لە ناوخۆی ئێرانەوە، سەعید مورتەزەوی، داوکاری پێشووی تاران دەستگیر کراوە.



پێگەی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسان) بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە سەعید مورتەزەوی لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران دەستگیر کراوە و ڕەوانەی ەبندی 241ی زیندانی ئیڤین کراوە.



هەواڵی دەستگیرکرانی داواکاری پێشتری تاران لە کاتێکدا ئێستا بڵاو دەکرێتەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی دیارنەمانی بڵاو کراوەتەوە. هەر لەم پەیوەندییەدا دووشەممەی پێشوو 2018/4/17 غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی گوتەبێژەی دەزگای دادوەریی ئێران لەبارەی سەعید مورتەزەوی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "حوکمی دەستگیرکرانی دراوە، بەڵام هەتا ئێستا دەستگیر نەکراوە".



ئەم ڕاپۆرت و هەواڵانە بوونە هۆی ئەوەی لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان، چەندین هەشتەکی جۆراوجۆری وەک "سەعید، موترەزەوی، کەهریزەک و موترزەوی لەکوێیە" بە شێوەی بەربڵاو بڵاو بکرێتەوە.



زستانی ساڵی پار پاش چەند مانگ سەرەنجام دادای پێداچوونەوەی تاران، حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی سەعید مورتەزەویی پەسەند کرد.



سەعید مورتەزەوی داواکاری پێشووی تاران لە کوشتنی "موحسن ڕۆحول‌ئەمینی" گەنجێک کەلە گرتنگەی "کەهریزە"ی تاران لە ساڵی 2009 کوژرا، بە تاوانبار ناسراوە و دادگا سزای دوو ساڵی زیندانی بۆ بڕییەوە.



داواکاری پێشووی تاران دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009 وەک داواکار بڕیاری گواستنەوەی گرووپێک لە گیراوەکانی دا کە کۆمەڵێک لەو دەستگیرکراوانە کوژران و ئەویش بە یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکی ناسێندرا، هەچەند ماوەی 9 ساڵە ئەو دۆسیەیە لە ئارا دایە، بەڵام دەزگای دادوەریی ئێران هەتا ئێستا یەکلایی نەکردووەتەوە.




باسنیوز
Top