پاسداران هەڕەشە لە وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

 پاسداران هەڕەشە لە وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە دوو بەرەوە شەڕ لە دژی ئیسرائیل بەرپا دەکات.



حوسێن سەلامی هەروەها رایگەیاندووە، لەسەر خاکی سووریاوە لەڕێی زەمینییەوە بەرەیەکی شەڕ لە دژی ئیسرائیل دەکەنەوە و لە باشووری لوبنانیش بەرەیەکی شەڕی مووشەکی دژی ئیسرائیل دەکەنەوە.



ئەو هەڕەشەیەی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، سوپای وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران ئامادەیە و ”دەبێ ئێران باجی هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل، بدات“.




باسنیوز
Top