ترەمپ: چاوەڕێی دیداری کیم جۆنگ ئونم

 ترەمپ: چاوەڕێی دیداری کیم جۆنگ ئونم
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایدەگەیەنێت، کە چاوەڕێی دیداری سەرۆکی کۆریای باکوورە.



سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 21/4/2018، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی چیتر پێویستیی بە تاقیکردنەوەی چەکی ناوکی نەماوە و ”بە زووترین کات تاقیکردنەوە ناوکییەکان رادەگرین و سەکۆیەکی تاقیکردنەوە ناوکییەکانی لە باکووری وڵات، دەڕووخێنین“.



دوای ئەو لێدوانەی کیم جۆنگ ئون، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا پێشوازیی لەو هەنگاوەی کۆریای باکوور کردووە و رایگەیاندووە، ”ئەوە بۆ کۆریای باکوور و هەموو جیهان هەواڵێکی زۆر باشە“.



سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێستا ”چاوەڕێی دیدار“ی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات.



بڕیارە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2018، دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کۆ ببنەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان وڵاتەکانیان بکەن، کە گرنگترینیان، بەردەوامبوونی کۆریای باکوورە لە پەرەپێدان بە چەکە کیمیاوی و ناوکییەکانی.







fhskd,.
Top