براندی قاوەی ستاربه‌كس هه‌شت هەزار قاوەخانە دادەخات
ستاربه‌كس به‌هۆی مه‌شق و راهێنانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی بڕیاری پێشوه‌خته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاریكردن له قاوەخانەكان، بۆ زیاتر له 175 هەزار كارمه‌ند له دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی 29ی ئایاره‌وه زیاتر له هه‌شت هه‌زار كۆگا داده‌خات.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به تۆمه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی بێمۆڵه‌ت، دوو ره‌شپێست له قاوەخانەیەكی ئه‌و كۆمپانیایه له شاری فیلادێلفیا ده‌ستبه‌سه‌ر كران، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به دوای خۆیدا هێنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ستاربه‌كس ئاماژه به گوته‌كانی كه‌ڤین جۆنسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای كۆمپانیاكه كراوه كه گوتوویه‌تی "له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو گوێم بۆ خه‌ڵكی فیلادێلفیا گرتووه و تێگه‌یشتووم له چیدا هه‌ڵه‌مان كردووه و بۆ راستكردنه‌وه‌یان پێویسته چی بكه‌ین".
bas news-
