جیهان بڕی 164 ترلیۆن دۆلار قەرزارە

جیهان بڕی 164 ترلیۆن دۆلار قەرزارە

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند قەرزی جیهانی زۆر بەرز بووەتەوە، تەنانەت ئاستی قەرزەكانی سەردەمی تەنگژەی ئابووریی جیهانیشی تێپەڕاندووە كە لە ساڵی 2009دا رووی دا و گەیشتووەتە 164 ترلیۆن دۆلار.


دوێنێ سێشەممە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەرزبوونەوەی قەرزی جیهانی مەترسی بۆ سەر وڵاتە خاوەن ئابوورییە گەورەكانیش دروست كردووە.


بەگوێرەی راپۆرتی ئەمساڵی ئەم سندوقە نێودەوڵەتیە "Fiscal Monitor 2018"، ئێستە بڕی قەرزی گشتی و تایبەتی جیهانی گەیشتووەتە 164 ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی، ئەمەش دەكاتە 225٪ی كۆی بەرهەمی جیهانی.


بەم شێوەیە ئێستە ڕێژەی قەرزی جیهانی 12٪ زیاترە لە چاو كاتی تەنگژەی ئابووریی جیهانی لە 2009دا.
bas news-
Top