بۆ جاری حەوتەم باری نائاسایی لە تورکیا درێژ دەکرێتەوە
رۆژی سێشەممە 17/4/2018، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا پێشنیازی کرد جارێکی دیکە باری نائاسایی لەو وڵاتەدا درێژ بکرێتەوە.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 19/4/2018، پەرلەمانی تورکیا کۆ ببێتەوە و پێشنیازەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا پەسەند بکات.
بە پەسەندکردنی پێشنیازەکە، دەبێتە جاری حەوتەم، کە باری نائاسایی لە تورکیا درێژ دەکرێتەوە، کە یەکەم جار لە رۆژی 20/7/2018 رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری دا باری نائاسایی لە تورکیا پەیڕەو بکرێت.
رۆژی 15ـی تەمموزی 2016، بەشێک لە فەرماندەکانی سوپای تورکیا هەوڵیان دا کودەتا بەسەر رەجەب تەییب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری وڵاتەکەیاندا بکەن، بەڵام بە پشتگیریی هاووڵاتییان، ئەردۆغان توانی شکست بە کودەتاکە بهێنێت.
دوای کودەتاکە، سەرۆک کۆماری تورکیا بزووتنەوەی خزمەت، کە فەتحوڵڵا گیولەنی زانای ئایینیی تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، بە پلانداڕێژەری کودەتاکە لەقەڵەم دا و فەرمانی دەستگیرکرنی هەزاران ئەندامی ئەو بزووتنەوەیەی دا.
باسنيوز
