"شه‌ڕی ساردی ئه‌مریكا و رووسیا ده‌رگای قۆناغێكی نوێ له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا ده‌كاته‌وه"
عه‌للائه‌دین بروجه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له لێدوا"ێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "پێش ماوه‌یه‌ك شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌و به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی واشنتن سزای به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و پاش رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و هێرشی مووشه‌كی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه‌كانی سووریا، هه‌ر بۆیه شه‌ڕی سارد باڵی به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای سیاسی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا كێشاوه".
بروجه‌ردی ئه‌وه‌یشی گوتووه، رووداوه‌كانی سووریا قۆناغێكی نوێ له جه‌نگی ساردی نێوان مۆسكۆ و واشنتن درووست ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و یارییه، رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی پێده‌گات و زیان به‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌یش ده‌كه‌وێت.
K24 -
