بۆنی توشبووانی مەلاریا سەرنجی مەلاریا رادەکێشێ
توێژینەوەکەلەلایەن تیمێکی کۆلێجی لەندەن بۆ پزیشکیی ناوچە خولگەییەکان ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستیی "Proceedings of the National Academy of Sciences" بڵاوبووەتەوە.
توێژەرەکان جەمسەرگەلی کارەباییان لەسەر رووی مێشوولەکان دانا کە هەمان رۆڵی لووتیان دەبینی، پاشان پێوانەی راددەی گرنگیدانی مێشوولەکانیان کرد بە کۆمەڵێک نموونەی وەرگیراو لە بۆنی جیاواز.
لە ئەنجامدا دەرکەوت بۆنی تووشبووان بە مەلاریا لە هەموو بۆنەکان سەرنجڕاکێشتر بوون بۆ مێشوولەکان و سەرەنجام لە هەمووان زیاتر لە مەترسی پێوەدان بوون لەلایەن مێشوولەکان.
توێژەران گوتوویانە توانای ناسینەوەی بۆنی تووشبووانی مەلاریا، بەشێکە لە پەرەسەندنی مێشوولەکان، بۆ ئەوەی هەم زۆرترین هەلی گەستنی مرۆڤیان هەبێ و سەرەنجام بە بەربڵاویی مەلاریا بڵاوبکەنەوە.
مشەخۆری تووشکەری مەلاریا بەهۆی مێشوولەوە لە كەسی تووشبوو بۆ كەسی تەندروست دەگوێزرێتەوە و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردنی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان.
ئێستا لەسەر ئاستی جیهان 3.2 ملیار كەس لە مەترسیی تووشبوون بە مەلاریادان و ساڵانەش دەوروبەری 580 هەزار كەس بەهۆی مەلاریاوە دەمرن.
رێگەچارەكانی ئێستا بریتین لە پەردەكولـلە و دەرمانی دژەمێروو بۆ لەنێوبردنی مێشوولەی هەڵگری مشەخۆرەكە، هەروەها كاتێك كەسێك تووشی مەلاریا دەبێت دەرمانی دژی مشەخۆرەكەی پێدەدرێت. دوا رێگاچارەش درووستکردنی پێکوتەی دژی مشەخۆری مەلاریایە.
rudaw -
