ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران دەلێ: ئێمە وەڵامێکی توندمان دەبێت

 ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران دەلێ: ئێمە وەڵامێکی توندمان دەبێت
ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و رایدەگەیەنێت، کە ”وەڵامێکی توندمان دەبێت“.



رۆژی سێشەممە 17/4/2018، میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان باس لەوە دەکەن، کە سوپای پاسدارانی ئێران بە نیازە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.



ئەو سەرچاوە ئەمنییانە هەروەها رایانگەیاندووە، کە سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە خاکی سووریاوە، ئامادە کردووە.



هەروەک میدیا ئیسرائیلییەکان گواستوویانەتەوە، سوپا و سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندیاوە داوە و رایانگەیاندووە، ”بە توندی“ وەڵامی هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئێران دەدەنەوە.



باسنیوز
Top