ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه "جوان و نوێ و زیره‌كه‌كانی تره‌مپ" ببینه
ئه‌گه‌رچی دیمه‌شق به‌رده‌وام به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه، نیكیل هه‌یڵی رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر له‌به‌رده‌ستن كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ده‌سه‌لمێنن.
به گوێره‌ی پنتاگۆن، ئه‌مه‌ریكا به مووشه‌كی تۆماهۆك، كه وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به "جوان و نوێ و زیره‌ك" وه‌سفیكردوون، پێگه دهستنیشانكراوهكانییان كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌و هێرشه هاوبه‌شه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی 103 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و بنكانه‌ی سووریا كراون، كه بۆ هێرشه كیمیاییه‌كان به‌كارهێنراون.
سێ پێگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كراونه‌ته ئامانج، بریتین له كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه له حیمس و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت بوون.
K24
