بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەلەب 20 میلیشیای نزیک لە ئێران کوژران

 بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەلەب 20 میلیشیای نزیک لە ئێران کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لە بنکەیەکی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە شاری حەلەبی سووریا، لانیکەم 20 کەس کوژراون.



ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەوی ڕابردوو 2018/4/14 ڕای گەیاندووە کە ئەم تەقینەوەیە لە بنکەیەکی سەربازی ڕووی داوە کە هێزە ئێرانییەکان و "سوپای فاتمیۆن"ی سەر بە سوپای قودسی ئێران تێیدا نیشتەجێ بوون.



لەمبارەوە ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ ڕای گەیاندووە کە هەتا ئێستا دیار نییە ئەو تەقینەوەیە بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە بووە، یان ئەنباری چەک و تەقەمەنی بووە.ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەو تەقینەوەیەدا 20 کەس کوژراون، حکوومەتی سووریا و حزبوڵای لوبنان ڕوودانی ئەو تەقینەوانەیان ڕەت کردووەتەوە.



دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی "t4"ی سووریا 14 چەکدار کوژران کە حەوت کەسیان چەکداەری سوپای پاسداران بوون.





باسنیوز
Top