رووسیا بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر رژێمی سووریا دەردەکات
سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 14/4/2018، ئەناتۆڵی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریک لە رایگەیاندووە، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا ”بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکان“ی بۆردومانکردنی بنکە و سەربازگەکانی رژێمی سووریا دەگرنە ئەستۆ.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مووشەکەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا کە ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی رژێمی سووریا کران، بەهیچ شێوەیەک لە بنکە سەربازییەکانی حومەیمیم و تەڕتوس نزیک نەبوونەتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بە 100 تا 120 مووشەک، سێ بارەگای دروستکردن و عەمبارکردنی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریایان بۆردومان کرد.
باسنيوز
