توركیا خۆشحاڵه به بۆردوومانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر دیمه‌شق
به‌پێی راگه‌یێندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فەرهنساوه له‌دژی رژێمی سووریا ئه‌نجامدرا، به كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌زانین".
راشیگه‌یاندووه "به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كه‌ین، كه بووه هۆی هێنانه‌گۆی ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دووما".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا هێرشیان بۆ سەر حکومەتی سووریا ئەنجامدا و جەیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا لەمبارەیەوە رایگەیاند "هێرشه‌كه ته‌نیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بووه و، هه‌ستیاری پێویست بۆ زیاننه‌گه‌یاندن به بیانییه‌كان له‌به‌رچاو گیراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووە، ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، یه‌كێكیان ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وەی چه‌كی كیمیایی بووه له دیمه‌شق و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كۆگایه‌كی چه‌كی كیمیایی بووه له حومس".
رووداو -
