مووشەكە جوان و زیرەكەكانی ترەمپ گەیشتن
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پینتاگۆن) رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی سووریایان له دیمه‌شق بۆمبا‌باران كردووه".
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گووتی: "هێرشه‌كه كاتژمێر 2:00ـی به‌یانی به‌كاتی له‌نده‌ن ده‌ستیپێكردووه‌و 3 پێگه‌ی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج و ماوه‌ی 50 خولهك به‌رده‌وام بووه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكی روونیانكردووهتهوه، 100 تا 120 مووشه‌ك له‌و هێرشه‌دا ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه".
ئەو ھێرشە ھاوبەشە بۆسەر سووریا دوای ئەوەدێت، كە لە رۆژی 7/4/2018 هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بە گازی ژەهراوی شاری دومایان لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بۆردوومانکردووە، کە لەژێر دەستی چەکدارانی جەیشولئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە.
لەسەر بەكارھێنانی گازی كیمیایی ترەمپ ھۆشداری سووریا و رووسیای بەرگریكار لە رژێمی ئەسەد، لەوبارەوە سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو: "رووسیا ده‌ڵێت مووشه‌كه‌كان ده‌خه‌ینه خواره‌وه، كه‌واته پێویسته رووسیا خۆی بۆ ئه‌و مووشه‌كانه ئاماده بكات كه ئاراسته‌ی سووریا ده‌كرێن و مووشه‌كه‌كان به‌ڕێوه‌ن و نوێ و زیرهكیشن".
K24
