ئه‌و سروودەی ئه‌ردۆغان بۆ عه‌فرینی داوا كردبوو ئاماده كرا
ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و سروودەی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین و قه‌لغانی فورات ئاماده كراوه، ناوی (مارشی توركیا) ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به كلیپه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی سروودەكە ده‌ڵێنه‌وه بریتین لە ئێرهان یازیجیئۆغلو، مه‌سته‌فا جه‌جه‌لی، ته‌مه‌ل كه‌ره‌داغلى، سه‌فا زه‌نگین، ئێرهان گوله‌ریوز، ڤۆلكان سه‌ڤه‌رجان، زیا كوركوت، ئۆرهان حه‌قئاڵماز، بارش یورتچو، ئیبراهیم ساری تاش، بوراك ئوچمان، كه‌مال به‌شار، ئۆكتای گورسۆی، ته‌یفوون ساف، ئێرۆل كۆچان، بێنگو، ئێجه سه‌چكین، كالوست شاڵچیئۆغلو، هالوك ئۆزه‌نچ و عه‌لی ئێرشان جه‌بیسلی.
جارێ نازانرێ شیعری گۆرانییه‌كه كێ دایناوه و ئاوازه‌كه‌شی هی كێیە، به‌ڵام ئه‌م سروودە نابێته جێگیره‌وه‌ی مارشی ئازادی له توركیا، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان باسی لێوه كرد، مارشێك ده‌بێت بۆ هه‌موو توركیا.
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی توركیا له ئێستاوه دژی ئه‌و سروودە وه‌ستاوه‌ته‌وه، پێیوایه ئه‌و سروودە ده‌بێته مارشی ئاكپارتی نه‌ك هه‌موو توركیا، چونكه هه‌موو ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی ئه‌و سروودە ده‌ڵێنه‌وه سه‌ر به ئاكپارتیین و موریدی ئه‌ردۆغانن.
ئه‌گه‌ری زۆره ئیبراهیم تاتلیساسیش، یه‌كێك بێت له‌و گۆرانیبێژانه‌ی به‌شداری له گوتنی سروودەكەدا دەكەن.
باسنيوز
