كۆمپانیای كیا یه‌كه‌م وێنه‌ى تازه‌ترین ئۆتۆمۆبێلی كیا كۆریسى نایابى ئاشكرا كرد
كۆریس كۆكراوه‌ی نێوان دیزاینێكی هاوسه‌نگ و جوان له‌گه‌ڵ هێلكاریی رێك و جوان و ورده‌كاریی ئه‌ندازه‌ییه و كه‌شوهه‌وایه‌كی هاوچه‌رخ له رێكوجوانی و سه‌رنجڕاكێشى ده‌خاته سه‌ر ئۆتۆمۆبێلى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى گه‌وره. دیزاینه‌رانی كیا ئه‌و دیزاینه‌یان له چه‌مكى دیزاینی " Gravity of Prestige" وه‌رگرتووه، كه تایبه‌تمه‌نده به توانا و هێز له رێگه‌ی ورده‌كارییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی و پلێته پته‌وه‌كه‌ى.
ره‌گه‌زى سه‌ره‌كی له دیزاینی تازه‌ترین سیسته‌می QUORIS له‌و شاسیی نوێ و ره‌چه‌ڵه‌كه دێرینه‌كه‌ی پێشوویه‌تی، ئه‌و گۆڕانكارییه ورده له ره‌چه‌ڵه‌كی QUORIS ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر رووبه‌ره فراوانه‌كه‌ی و په‌ره‌پێدانی چاكسازیكردن له كوالیتیی سواربوون و ره‌خساندنی رووبه‌رێكی فراوانتر بۆ سه‌رنشینان له ناوه‌وه.
دیزاینێكی جوان و ساده‌ی ناوه‌وه
جوانه له رووی دیزاینه‌وه، هه‌روه‌ها به دیزاینێكی ساده له‌سه‌ر شێوازێكی به‌رز، شوێنی دانیشتنی QUORIS ى نوێ شوێنێكی ئارام وهێمن بۆ شوفێر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش. هه‌روه‌ها كیا زنجیره‌یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندی پێشخستووه كه چێژێكی زیاتر به به‌كارهێنه‌رانی ده‌به‌خشێت.
شوێنی دانیشتن به‌جۆرێك دیزاین كراوه تا رووبه‌ر و حه‌وانه‌وه‌یه‌كی زیاتر دابین بكات، جامه‌كانی كه درێژتر و زۆر فراوانترن خۆشحاڵییه‌كی زیاتر به سه‌رنشینانی ده‌به‌خشێت به به‌روارد له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی پێشخۆى، هه‌رچی كوشنه‌كانیشیه‌تی به پێستی ئه‌سڵی رازاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ داشبۆرد و به‌ره ده‌رگه نه‌رمه‌كانی كه دیمه‌نێكی زۆر جوانی به‌ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمۆبیله‌كه به‌خشیوه. تازه‌ترین ئۆتۆمۆبیلى Kia QUORIS له كۆریا دروست ده‌كرێت.
خه ليل بله يى
