چین ئاستەنگ دەخاتە بەردەم هەناردەی ئەمریکا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (شیخوا)ی چینی، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕی وەرگرتنی گومرگی لەسەر 128 کاڵای هاوردەی ئەمریکا، زیاد کردووە.
بڕە زیادکراوەکەی گومرگی سەر ئەو 128 کاڵا ئەمریکییە، کە میوە و گۆشتی بەراز بەشێکن لەو کاڵایانە، دەگاتە نزیکەی سێ ملیار دۆلار.
ئەو بڕیارەی حکوومەتی چین دوای بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دێت، کە بڕی وەرگرتنی گومرگی لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی چینی زیاد کرد.
چین بە یەکێک لە جەمسەرە ئابوورییە گەورەکانی جیهان دادەندرێت و کۆمپانیا چینییەکان بەشێکی زۆری بازاڕە نێودەوڵەتییەکانیان کۆنتڕۆل کردووە.
باسنیوز
