زیاد ته‌قییه‌دین كه سه‌رمایه‌دارێكی لوبنانییه، به‌ده‌ستی خۆی جانتا پاره‌كانی قه‌زافی بۆ نیكۆلا ساركۆزی بردووه".
وه‌رگێڕی پێشووی قه‌زافی به‌ناوی سه‌فیر موفتاح میسووری ده‌ڵێت: "زیاد ته‌قییه‌دین كه سه‌رمایه‌دارێكی لوبنانییه، به‌ده‌ستی خۆی جانتا پاره‌كانی قه‌زافی بۆ نیكۆلا ساركۆزی بردووه".
وه‌رگێڕه‌كه‌ی پێشووی قه‌زافی به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی گوتووه: "مانگی مارسی ساڵی 2011 رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی له موعه‌مه‌ر قه‌زافی پرسیوه، ئایا پاڵپشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ساركۆزیت كردووه؟، ئه‌ویش گوتوویه‌تی به‌ڵێ".
كاتێكیش رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه پرسیوویه‌تی چه‌ند پاره‌ت داوه؟، له وه‌ڵامدا قه‌زافی گوتوویه‌تی: "سبه‌ینێ پێت ده‌ڵیم".
به‌ڵام رۆژنامه‌نووسه‌كه گوتوویه‌تی من سبه‌ینێ ده‌ڕۆمه‌وه، قه‌زافیش گوتوویه‌تی، ژماره‌كه‌ت و ئیمه‌یله‌كه‌ت جێبهێڵه، جه‌نابی پرۆفیسۆر، كه مه‌به‌ستی وه‌رگێڕه‌كه‌ی بووه، ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌و ژماره‌كه‌ت پێده‌ڵێت".
میسووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك قه‌زافی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی پرتوگالی گفتوگۆی كردووه و له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پاڵپشتی ساركۆزی پێشكه‌شیكردووه، سه‌رۆكی لیبیا گوتوویه‌تی: "بڕی 20 ملیۆن یۆرۆم داوه‌تێ، ئه‌و كاته داوای له منیش كرد، رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و ژماره‌كه‌یش به‌وان بده‌م و هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه نه‌ڵێم. ته‌نانه‌ت موعه‌مه‌ر قه‌زافی خۆی و سه‌یفولئیسلامی كوڕی، چه‌ند جارێك پێش ئه‌وه‌ی قه‌زافی بكوژرێت له میدیاكانه‌وه باسی ئه‌و پاره‌یان كردووه، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه زیاد ته‌قییه‌دین سه‌رمایه‌داری بوبنانی به‌ده‌ستی خۆی جانتا پاره‌كه‌ی بۆ ساركۆزی بردووه".
K24 -
