ترەمپ بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی وڵاتەکەی لەسەرکار لادەدات

 ترەمپ بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی وڵاتەکەی لەسەرکار لادەدات
سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی وڵاتەکەی لەسەرکار لادەدات و لە تویتێکدا، بەرپرسە نوێیەکە دەناسێنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە، نیازی هەیە رۆنی جاکسۆن وەک وەزیری جەنگاوەرە دێرینەکانی وڵاتەکەی، دیاری بکات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا، لەسەرکار لادانی دێیڤید شولکینی لە پۆستی وەزیری جەنگاوەرە دیرینەکانی ئەمریکا، راگەیاندبوو و سوپاسی کردبوو بۆ ئەو خزمەتەکی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە.

دوای هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ لە مانگی 1ـی 2017، چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەکەی لەسەرکار لاداوە و لە تویتتەریشدا هەواڵی لادانی ئەو بەرپرسانە و دانانی بەرپرسی نوێ، رادەگەیەنێت.








باسنيوز
Top