نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکەگرتوەکان وەڵامی سعوودیە دەداتەوە

 نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکەگرتوەکان وەڵامی سعوودیە دەداتەوە
باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵامی هاوپەیمانیی عەرەبی بە ڕێبەریی سعوودیەی دایەوە و ئەو ڕوانگانەی بە نادروست لە قەڵەم داوە و دەڵێت ئێران وەک هەمیشە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

، پاش هێرشی مووشەکیی حووسییەکانی یەمەن بۆ ڕیاز و نامەی فەرمیی سعوودیە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی پاڵپشتیی ئێران لە حووسییەکانی یەمەن و دابینکردنی مووشەکی بالستیک، غوڵامعەلی خۆشرەو، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاندووە: "ئەو تۆمەتانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێرانەوە نییە و ئێمە بەردەوام ڕەتیان دەکەینەوە".

لە ڕۆژانی رابردووشدا گوتەبێژی هاوپەیمانیی سەربازیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە لە یەمەن، تارانی بەوە تاوانبار کرد ئێران پاڵپشتی سەرەکیی حووسییەکانی یەمەنە و لە کات و ساتی خۆیدا وەڵامی دەدەنەوە.

لە ڕۆژانی ڕابروودشدا باڵیۆزی سعوودیە لە ئەمریکا ڕەخنەی توندی لە ئێران گرت و بە سەرچاوەی تیرۆریزم لە عێراق، سووریا، یەمەن، بەحرێن و عەمان لە قەڵەمی دا.

هاوکات لەمبارەوە وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا پاش هێرشی مووشەکیی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو کاردانەوەیان نیشان دا ڕایان گەیاند: "سعوودیە مافی خۆیەتی بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەڵوێستی هەبێت و بە دیاریکراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ئاشکرای کردووە ئێران بەمکارانەی زەربە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان دەدات".










باسنيوز
Top