گۆتێرس داوای ناردنی کەیسی سووریا بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

 گۆتێرس داوای ناردنی کەیسی سووریا بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کەیسی سووریا بنێردرێتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.



ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، بۆ گەرەنتیکردنی دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سووریا، پێویستە پابەندی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.



ئەنتۆنیۆ گۆتێرس داوای کردووە کەیسی سووریا بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بگوازرێتەوە و سزای هەموو ئەو کەس و لایەنانە بدرێ، کە تاوانە دڕندانەکانیان لە سووریا ئەنجام داوە.



لە ساڵی 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا دروست بووە و بەهۆی ئەو شەڕەوەش، هەزاران تاوانی دڕندانە لە دژی گەلی سووریا، ئەنجام دراون.



لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.



بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.




باسنیوز
Top