ئەمریکا: ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران گۆڕانی تێدا نەکرێت لێی دەکشێتەوە
ڕاج شا، جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی دوێنێ دووشەممە 2018/3/26 لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "بۆچوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، ئەوە بووە کە دەبێ گۆڕانی تێدا بکرێت، چونکە پێی وایە یەکێک لە خراپترین ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی مێژووی ئەمریکایە".
ئەو بەرپرسە ئەمریککیە گوتیشی: "ترەمپ لەسەر گۆڕانکاری ڕێککەوتنی ئێران هەم لە ئاستی کۆنگرە و هەم لە ئاستی هاوپەیمانەکاندا پێداگرە و ئەگەر بێت و لەو ماوە زەمەنییەی کە دیاری کراوە (2018/5/12) گۆڕانکاریی تیدا نەکرێت، ئەمریکا بە فەرمی لێی دەکشێتەوە".
ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، ئەمریکا، فەرەنسا، چین، ڕووسیا، بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا هاوینی ساڵی 2016 ڕێککەوتنی ئەتۆمییان واژۆ کرد، کە پاش هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ، داژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی.
لە بەرانبەردا ئێرانیش ڕای دەگەیەنێت کە ئەو ڕێککەوتنە یەکلا بووەتەوە و بە هیچ جۆرێک دانوستان لەو بارەوە ناکات.
باسنيووز
