میدیای توركیا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گهورهدایە
گرووپی میدیایی ئایدن دۆغان له چه‌ندین رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆن پێك هاتووه، كه دیارترینیان رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) و ته‌له‌ڤزیۆنی ( CNN)ه. تێكڕای تیراژی ئه‌و رۆژنامانه‌ی سه‌ر به‌و ده‌زگا میدیاییهن تیراژی رۆژانه‌یان ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و هیچ ده‌زگایه‌كی میدیاییش له توركیا رۆژانه تیراژی رۆژنامه‌كانی ناگاته ئه‌و ئاسته.
ئێستە سه‌رمایه‌دارێكی نزیك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی، له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئایدن دۆغان تا پشكێكی گه‌وره‌ی ئه‌و میدیایه‌ی لێ بكڕێت، كه خۆی له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت، پۆسته) و ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN) و كه‌ناڵی Dـی توركی ده‌بینێته‌وه. هه‌ردوو رۆژنامه‌ی حوریه‌ت و پۆسته‌ش رۆژانه به ههردووكایانهوه 500 هه‌زاریان لێ چاپ ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان ده‌میرئۆره‌ن، سه‌رمایه‌دارێكی نزیك له ئه‌ردۆغانه و هه‌موو شتێك ده‌كات تا ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان له خۆی رازی بكات و له‌و رووه‌شه‌وه پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. پێشتریش توانی ئایدن دۆغان رازی بكات تا رۆژنامه‌ی (میللیه‌ت و وه‌ته‌ن)ـی لێ بكڕێت به بڕی 270 ملیۆن دۆلار، له‌وكاته‌وه‌ش ئه‌و 2 رۆژنامه‌یه‌ی خستوه‌ته خزمه‌تی ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی.
ئه‌و پشكه‌ی ئێستەش له ئایدن دۆغانی كڕیوه كه خۆی له 2 رۆژنامه و گۆڤارێك و 2 ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بینێته‌وه، به بڕی یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كڕیوه.
گومانی تێدا نییه كه ئه‌و میدیایه‌ش ده‌خاته خزمه‌تی ئاكپارتی، به‌مه‌ش میدیای توركیا به ته‌واوی ده‌چێته ژێر ركێفی ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی، ئیدی توركیا دووچاری مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی 90%ی میدیا ده‌چێته ژێر ركێفی ئه‌ردۆغان و ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی رایگشتی توركیا كۆنتڕۆڵ بكات.
زۆرێك له رۆژنامه‌نووسان و ئه‌دیبان و نووسه‌رانی توركیا، ره‌خنه‌ی توندیان له ئایدن دۆغان گرتوه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به كوشتنی میدیای بێلایه‌ن، به‌ڵام دۆغان پشتڕاستی كرده‌وه، كه ئیدی پشكێكی سه‌ره‌كی گروپه میدیاییه‌كه‌ی فرۆشتوه و لێشی په‌شیمان نییه.
باسنيوز
