حووسیەكانی شیعە لە خاکی یەمەنەوە سعوودیە مووشەکباران کرا

حووسیەكانی شیعە لە خاکی یەمەنەوە سعوودیە مووشەکباران کرا
گوتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی کە سعوودیە سەرۆکایەتی دەکات، ئاشکرای کرد، لە یەمەنەوە ٧ مووشەک ئاراستەی سعوودیە کراون کە سێ لەو مووشەکانە ڕاستەوخۆ بەرەو ڕیازی پایتەختی سعوودیە بووە.



عەقید ڕوکن تورکی مالیکی، گوتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی عەرەبی ڕای گەیاند، شەوی رابردوو، هاوکات لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هاوپەیمانێتییەکەیان، لە خاکی یەمەنەوە ٧ مووشەک ئاراستەی سعوودیە کراون کە ئەگەر زۆرە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستەیان کرابێت.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سێ لەو مووشەکانە بە ئاراستەی ڕیاز کراون و لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییەک میسری کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.



هەر لەبارەی مووشەکبارانکردنەکەی شەوی ڕابردوو، ئاژانسی دەنگوباسی (سبا)ی سەر بە حوسییەکانی یەمەن ڕای گەیاند، بەهۆی مووشەکی جۆری (برکان H2)، تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی (مەلیک خالید)ی نێودەوڵەتی ڕووی داوە.



لە ٤ی نۆڤێمبەری ٢٠١٧، هێزەکانی سعوودیە توانییان مووشەکێکی حوسییەکان تێکبشکێنن کە فڕۆکەخانەی ڕیازی نێودەوڵەتی کردبوە ئامانج.




باسنیوز
Top