وەزیری ناوخۆی ئەسەد کۆچی دوایی کرد

 وەزیری ناوخۆی ئەسەد کۆچی دوایی کرد
میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی سووریا بڵاویان کردەوە کە عەلی محەمەد زازا، یەکەم وەزیری ناوخۆی سەردەمی دەسەڵاتی ئەسەد لە ماڵەکەی خۆی لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

وەزیرە کۆچردووەکە ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و بەو هۆیەوە کۆچی دوایی کردووە.

زازا لە ماوەی نێوان نیسانی ۱۹۷۱ تا ئابی ۱۹۷٦ پۆستی وەزیری ناوخۆی سووریای بەدەستەوە بووە و بەدوای ئەو ۹ جار پۆستەکە ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.







باسنيوز
Top