هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات 29 کەسی سڤیلی کوشت

هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات 29 کەسی سڤیلی کوشت
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات 29 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

رێکخراوە مرۆییەکان دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و رووسیا بۆ سەر شارۆچکەی دووما لە غوتەی دیمەشق ئەنجامدراوە.

سوپای سووریا هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی غوتەی رۆژهەڵات لە نزیک دیمەشق لەدەست ئۆپۆزیسیۆن چڕکردووەتەوە.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشی ئاسمانی رووسیا و سووریا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات زیاتر لە هەزار و 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرەڕای بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە سووریا کە بە تێکڕای دەنگ پەسندکرا، حکومەتی سووریا سوورە لەسەر ئەوەی گرووپە چەکدارییەکان لە نزیک دیمەشق نەهێڵێت.
RUDAW -
Top