55 كاندیدی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی مەكسیك كوژران

 55 كاندیدی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی مەكسیك كوژران
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌ مه‌كسیك، تاوه‌كو ئێستە 55 كاندیدی پارته‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌ی نهێنی كوژراون، ئه‌مریكاش نیگه‌رانی خۆی له‌م رووه‌وه‌ ده‌ربڕی.

له‌ سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ مه‌كسیك، كاندیده‌كانی پارته‌ سیاسییه‌كان 83 جار رووبه‌رووی په‌لامار بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستەش 55 كاندید كوژراون، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش بێت، له‌ هه‌ر 4 كاندیدێك یه‌ك كاندید كوژراوه‌.

له‌ مه‌كسیك كوشتنی كاندیدی پارته‌ سیاسییه‌كان زۆر بڵاوه‌، له‌ ساڵی 2006یشدا كاتێك هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجام درا، نزیكه‌ی 100 كاندیدی شاره‌وانی كوژرا.

تاوه‌كو ئێستەش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و كاندیدانه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، ته‌نیا له‌ مه‌كسیك وه‌كو هه‌واڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل رووداوه‌كه‌دا كردوه‌.









باسنيوز
Top