سوپای ئیسرائیل هەوڵێکی تیرۆریستیی حەماس پووچەڵ دەکاتەوە

 سوپای ئیسرائیل هەوڵێکی تیرۆریستیی حەماس پووچەڵ دەکاتەوە
سوپای ئیسرائیل هەوڵێکی تیرۆریستیی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) لە کەرتی غەززە، پووچەڵ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، رۆژی یەکشەممە 18/3/2018 سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، چەکدارانی حەماس هەوڵی دروستکردنەوەی تونێلێکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە نزیک ناوچەی کەرەم ئەبو سالمی لە کەرتی غەززەی فەلەستینی، داوە.

سوپای ئیسرائیل هەروەها رایگەیاندووە، هێزەکانیان توانیویانە ئەو هەوڵەی حەماس تێکبشکێنن و رێگا لە کردەی تیرۆریستی و گواستنەوەی تەقەمەنی لەلایەن ئەو رێکخراوەوە، بگرن.

حەماس بزووتنەوەیەکی چەکداریی فەلەستینیی توندڕەوە. لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپایە.








باسنيوز
Top