ترەمپ داوای 20 ملیۆن دۆلار لە ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان دەکات
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تیمێکی پارێزەرانی دروست کردووە و رایسپاردوون بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ستۆرمی دانیاڵز ئەکتەری فیلمە رووتەکان.
دۆناڵد ترەمپ وەک قەرەبوو، داوای 20 ملیۆن دۆلار لە ستۆرمی دانیاڵز دەکات، لە بەرامبەر پێشێلکردنی رێککەوتنی نێوانیان، لەلایەن دانیاڵزەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ستۆرمی دانیاڵز لە دادگای لۆس ئەنجلۆس داوایەکی بۆ راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، بەرز کردەوە.
هەروەک میدیا ئەمریکییەکان باسی دەکەن، ستۆرمی دانیالز لە ساڵی 2006 پەیوەندییەکی سۆزداریی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبووە و دواتریش رێککەوتنێکی لەگەڵ ترەمپ واژۆ کردووە، کە بەهۆیەوە بڕی 130 هەزار دۆلاری بەرامبەر بێدەنگبوونی و ئاشکرانەکردنی ئەو پەیوەندییە، وەرگرتووە.
رێککەوتنەکە لە 28/10/2016 لە دوو رژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجام دراوە، کە لەو هەڵبژاردنەدا ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا.
باسنیوز
