جێنشینی سعودیە: ئەگەر ئێران ئەتۆمی دروست بکات ئێمەش دروستی دەکەین

 جێنشینی سعودیە: ئەگەر ئێران ئەتۆمی دروست بکات ئێمەش دروستی دەکەین
جێنشینی سعودیە، لە دیمانەیەکی تەلەڤەزیۆنی، جەختی لەوە کردەوە، ئەوانیش چەکی ئەتۆمی دروست دەکەن، ئەگەر ئێران دروستی بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15\3\2018، محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پاشای سعودیە، لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی (سی بی ئێس) ئەمریکی، رای گەیاند، کە سعودیە نایەوێت چەکی ئەتۆمی دەستکەوێت، بەڵام ئەگەر ئێران هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی ئەو چەکە ببات، ئەوا ئەوانیش بە زووترین کات، ئەوانیش بە زووترین کات بەدەستی دێنن.

جێنشینی سعودیە، عەلی خامەنەیی رێبەری ئێرانییەکانی، بە هیتلەر، رێبەری نازییەکان وەسف کرد، کە دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد بکات.

ماڵپەڕی ئەلکترۆنی کەناڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریکی، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە تەواوی دیمانەکەی محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە، رۆژی یەکشەمەی داهاتوو، بڵاو دەکرێتەوە.








باسنيوز
Top