شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی ئه‌مەریكا: تیله‌رسن له‌سه‌ر بۆچوونی جیاواز لادراوه
كارۆخ خۆشناو، شاره‌زای سیاسه‌تی ئه‌مەریكا ده‌ڵێ، لادانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌كه‌م كه‌س نییه دۆناڵد ترا‌مپ دووری ده‌خاته‌وه له پۆسته‌كه‌ی، چونكه سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مەریكا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه، ئیداره‌كه‌یشی له كاتێكی زوودا داینا و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت، ''تیله‌رسن كه‌سایه‌تیی سیاسی نه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بوو و وه‌ك سه‌رمایه‌دار كاری ده‌كرد و كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ڕیكس تیله‌رسن به دامه‌زراندن هاته نێو كابینه‌كه‌ی ترا‌مپ و سه‌ره‌تا وه‌ك یاریده‌رێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاری كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی ترا‌مپ كه‌سێكی سیاسی نه‌بوو، زیاتر خه‌ریكی بازرگانی بوو هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له كابینه‌كه‌ی دانا، كه‌سی بازرگان بوون."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا باوه‌ڕی وایه، كه سه‌رۆكی ئێستا ئه‌مەریكا ده‌یویست له ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بازرگانانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئابووریی ئه‌مەریكا به‌هێز بكاته‌وه كه پێگه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئوباما لاواز ببوو، ئه‌ویش ده‌یویست كه‌سێكی وه‌ك تیله‌رسن، كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وته له ئه‌مەریكا، ئه‌و پێگه ئابوورییه‌ی ئه‌مەریكا بگه‌ڕێنێته‌وه، ''لادانی به‌رپرسانی ئه‌مەریكا به‌رده‌وام ده‌بێت و پێم وایه هۆكاری سه‌ره‌كیی لادانی تیله‌رسن بۆ جیاوازیی بیر و باوه‌ڕی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترا‌مپ."
كارۆخ خۆشناو گوتی: "كێشه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، ڕیكس تیله‌رسن له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت، كاتێك بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ركه‌وت له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه تیڕوانین و دیدگای جیاوازی له‌گه‌ڵ ترا‌مپدا په‌یدا بوو، هه‌رچه‌نده پێشتر شاره‌زای یه‌كتر بوون وه‌ك بازرگان، جیاوازیی نێوان ترا‌مپ و تیله‌رسن له‌وه‌وه سه‌رچاوەی گرت، کە تیله‌رسن كه‌سێكی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه، ترا‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی توندی هه‌یه، زۆر جاریش سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مەریكا دڵی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی دۆستی ئه‌مەریكای ده‌ڕه‌نجاند و تیله‌رسن پینه‌وپه‌ڕۆی هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای ده‌كرد، كه زۆر جار هه‌ڵده‌چوو و بڕیاری ده‌دا."
له‌باره‌ی پێوه‌ندیی نێوان كورد و ڕیكس تیله‌رسن، خۆشناو نه‌یشارده‌وه، تیله‌رسن دۆستی كورد بووه له هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌شڵێ: "چه‌ندین جار تیله‌رسن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و زۆر هاوكاریی كوردی كردووه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، كورد له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له‌بری ئه‌مەریكا شه‌ڕی تیرۆریستانی ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به شه‌رمه‌وه ده‌ڕوانێته پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیله‌رسن توانی دڵی كورد بۆخۆی ڕابگرێت و هاوكارییان بكات."
kdp -
