لە هێرشێکی تاڵیباندا 36 سەربازی ئەفغانی بوونە قوربانی

 لە هێرشێکی تاڵیباندا 36 سەربازی ئەفغانی بوونە قوربانی
لە ئەنجامی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان بۆ ویلایەتی "نیمروز"ی ئەفغانستان، 36 سەربازی ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئۆفۆق)ی ئەفغانستان، محەمەدسدیق چخانسووری، ئەندامی ئەنجومنی هەرێمی نیمرۆزی ئەفغانستان ڕای گەیاندووە: "لە ئەنجامی هێرشی بەرفراوانی تاڵیبان بۆ سەر دوو بنکەی ئەمنی، سەرەنجام 22 سەرباز کوژراون و 14 سەربازی دیکەش بردیندار بوون".



ئەو بەرپرسە حکوومەتییە ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو ڕووداوە دوای ئەوە ڕووی داوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەفگانستان، گومرکی تاڵیبانیان لە سنووری "زرنج دلارام" لەناو بردووە".



ماوەیەک لەمەوبەر گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان لەسەر ڕێگای زرنج – دلارام، دەستی دابووە دانانی بازگە و گومرک و باجی لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەستاند.



بە گوتەی چخانسووری لە کاتی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ئەفغانستان و گرووپی تاڵیبان، دوو بنکەی هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە دەست تاڵیبان.



لە ڕۆژانی ڕابرووشدا شارێکی دیکە لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کرا.






باسنيوز
Top