لۆدریان: ئاگربهست عهفرینیش دهگرێتهوه
وهزیری دهرهوهی فهڕهنسا ئاماژهی بهوهكرد:"بارودۆخ لە سووریا مایهی بەرگەگرتن نییە و قبوڵکراو نییە، جێگای لێخۆش بوونیش نییە. پێویستە ھەموولایەک بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ. دوای دووھەفتە لە بریارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ تا ئێستاش ئەو بریارە جێبەجێ نەکراوە".
لۆدریان گووتی: "دەمەوێت بەببیرتان بێنمەوە کە ئەم بریارە ھەموو سووریا دەگرێتەوە بە غووتەی رۆژھەڵات و ئیدلیب و عەفرینەوە. تا ئێستاش ئەو بریارە جێبەجێنەکراوە".
شەوی رابردوو لە نیویۆرک ھەڵسەنگاندنی یەکەم بۆ بریارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کرا دەرئەنجامەکەی کارەساتبار بوو. تەنھا یەک رۆژیش نەبووە ئەم رێککەوتنە پێشێل نەکرابێت.
K24 -
