حزبوڵا خۆى بۆ شه‌ڕى ئیسرائیل ئاماده ده‌كات و له ناوچه‌كانى سووریا ده‌كشێته‌وه
ڕۆژنامه‌ى (ڕه‌ئى)ى كوه‌یتی، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، حزبوڵاى لوبنانى بڕیاری داوه، له‌سه‌ر داواى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى سووریا، له 7 ناوچه‌ى سووریا بكشێته‌وه.
حزبوڵاى لوبنانى، هێزه‌كانى ته‌نها له‌و ناوچانه ده‌هێڵێته‌وه كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و جێناكۆكن.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و 7 ناوچه‌یه‌ی حزبوڵا لێی ده‌كشێته‌وه، بریتین له: حه‌سه‌كه، دێر ئه‌لزۆر، ڕه‌قه، حه‌له‌ب، له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى ئیدلب و حه‌ما و سویدا. له‌به‌رامبه‌ردا له‌ناوچه‌كانى دیمه‌شق و حومس و ده‌رعا و قونه‌یتره، دهمێننهه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌كه، حزبوڵاى لوبنانى هێزه تایبه‌ته‌كانى كه به (ڕه‌زوان) ناسراوه، له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر شاره‌كانى ئیسرائیل مه‌شق پێكردووه و ئاماده كراون بۆ هه‌ر شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب.
باسنيوز
