ترەمپ دۆخی نائاسایی نیشتمانی لەدژی ئێرانی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە
لەو نامەیەدا کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە، هاتووە لە 15ی مارسی ساڵی 1995 سەرکۆماری ئەوکاتی ئەمریکا بە بڕیاری 12957، لە بەرانبەر ئێران (دۆخی نائاسایی نیشتمانی)ی ڕاگەیاند، هەتا بتوانێ بە هەڕەشەی نائاسایی لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووریی ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشە مەترسییەکانی ئێراندا بوەستێتەوە.
بیل کلینتۆن، سەرکۆماری ئەوکاتی ئەمریکا لە ساڵی 1995 ئێرانی بە پشتیوانی تیرۆریزم، هۆکاری لاوازیی پرۆسەی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی کۆمەڵکوژ تاوانبار کرد و سەرەنجام ئەو بڕیارەی لە ساڵی 1995 لەدژی ئێران دەکرد و بۆ ماوەی 15 ساڵە هەموو ساڵێک 90 ڕۆژ پێش هەڵوەشانەوەی درێژ دەکرێتەوە.
باسنيوز
