تاڵیبان لە ئەفغانستان شارێکی دیکەیان کۆنترۆڵ کرد
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئەفغانستان، ناسر میهری گوتەبێژی هەرێمی "فراه" ڕای گەیاندووە: "پاش چەند ڕۆژ شەڕ و پێکدادان، شاری "ئەنارە" لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کراوە".
سەرچااوەکان باس لەوە دەکەن پاش کۆنترۆڵکردنی شارەکە گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان دەستیان کردووە بە ئاگردانی هەندێ شوێن و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و هەڵاتنی هاووڵاتیان.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە چەند هەرێمێکی باشوور و باکووری ئەفغانستان چەند شارێکی دیکە کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان.
باسنيوز
