ئەمەریكا سوریا لە بەكارهێنانی گازی كیمیایی ئاگاداردەكاتەوە
جەیمس ماتیس ئاماژەی بەوەكردووە، "ئێستا ئەمەریكا هەواڵی ئەوەی پێدەدرێت كە هێزەكانی سوریا گازی كلۆرین بەكاردەهێنن لە هێرشەكانیاندا بۆ سەر ناوچەكانی نزیك دیمەشقی پایتەخت، كە بووەتە هۆی كوژرانی نزیكەی 1000 كەس كە 200 منداڵیان تێدایە".
وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە ڕێگایدا بۆ عومان بە ڕۆژنامەنووسانی وت، "بەڵگەیەكم لانیە كە بتوانم پیشانتانی بدەم، سەبارەت بە بەكارهێنانی گازی كیمیایی"، بەڵام وتی، ئاگاداری ئەو هەواڵانەیە كە دەڵێن، سوریا گازی كلۆرینی بەكارهێناوە یاخوود هەواڵی ئەو نیشانانەی كە دەریدەخات گازی كلۆرین بەكارهاتووە.
ماتیس ئەوەشی خستەڕوو، "دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ئەوە زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ ئەوان كە گاز وەكو چەك بەكاربهێنن، وە پێم وایە سەرۆك ترەمپ ئەوەی زۆر بەباشی ڕوونكردووەتەوە لە سەرەتای دەست بەكاربوونیدا."
خەندان
