کچی حاکمی دوبەی هەڵدێت
رۆژنامەی (دەیلی مەیلی)ی بەڕیتانی، بڵاوی کردووەتەوە، کە کچی حاکمی شاری دوبەی، لەدەست خانەوادەکەی رادەکات، کە پێشتر سێ ساڵ گیراوە و لە هەوڵدانێکی دیکەش لەلایەن پزیشکانەوە لە تەمەنی هەزرەکاری بێهۆش کراوە.
لەتیفە کچی شیخ محەمەد بن راشیدە، لە دایکێکی جەزائیرییە، ئەو رۆژنامەیە وێنە و پاسپۆرتی ئەو کچەی بڵاو کردووەتەوە، لەگەڵ ڤیدیۆیەک کە باس لە هۆکاری هەڵاتنی دەکات.
لەتیفە، لە ڤیدیۆکەدا، باس لەدایکبووی 1985ە، دایکی بە رەگەز جەزائیرییە و ناوی حوریە ئەحمد عەمارە، بە یارمەتی سیخورێکی فەڕەنسی رایکردووە و ئێستا لەنێو بەلەمێکە لە کەناراوەکانی وڵاتی هیندە و لەگەڵ چەند پارێزەرێک رێککەوتووە کە دوای مافی نیشتەجێبوونی لە وڵاتی ئەمریکا کردووە.
(دەیلی مەیل)، ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە، کە کۆمەڵێک چالاکوان یارمەتی لەتیفەیان داوە و ئێستا ئەو کچە ترسی لە تۆڵەی بنەماڵەکەی هەیە و ژیانی لەمەترسیدایە، هاوکات ناو و وێنەی ئەو کچە، لە ماڵپەڕی (هەڵاتووانی دوبەی) بڵاو کراوەتەوە.
باسنيوز
